ئەمریکا ٨ تاقیگەی ڤیرووس گەلی مەترسیدار درووست دەکات

ئەمریکا ٨ تاقیگەی ڤیرووس گەلی مەترسیدار درووست دەکات

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا ٨ تاقیگەی ڤیرووس گەلی مەترسیدار درووست دەکات

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ٨ تاقیگەی لە ئۆکراین درووست کردووە کە لەوانەدا ڤیرووس گەلێکی مەترسیداری بۆ بەرگری کردن لە درووست بوونی چەکگەلی بیۆلۆژیکی زەخیرە دەکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمرۆ سێشەممە ٢٦ی مەی ٢٠٢٠ هەواڵەکانی ئۆکرانیا بە پشت بەستن بە ووڵامی فەرمی وەزارەتی تەندرووستی ئۆکراین نووسی : ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ٨ تاقیگەی لە ئۆکراین درووست کردووە کە لەو تاقیگایانەدا ڤیرووس گەلێکی مەترسیدار بۆ پێشگرتن لە درووست کردنی چەکگەلی بیۆلۆژیکی زەخیرە دەکرێن  .

لە ووڵامی کۆمپانیای پڕۆژەی تایبەتی ڕەش و حەیاتی " Black and Vital Spacial Project Corp " ووتی : کە ئەم ڕێکخراوە لە کۆمەڵە ڕێکخراوەکانی پێنتاگۆن ە بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکان ، یارمەتی تەکنیکی و تەکنۆڵۆژیایی بۆ تاقیگاکانی ئۆکراین، کە بە هاوکاری ئەم کۆمپانیایە درووست کراوە یا خود مۆدێڕنیزە کراوە خستووەتە ڕوو .

ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ یارمەتی بە ئۆکراین لە پێشگرتن لە پەرەپێدانی تەکنیکییە نوێیەکان ، پاتۆژێنەکان و ئەو زانستانەی کە لە ئەنێستیتۆتی لێکۆڵینەوەکانی ئێپیدمیۆلۆژی و تەندرووستی لۆیۆ و دامەزراوە دژە تاعوون ی ئۆکراین لە ئۆدێسا و دامەزراوەی وەزارەتی تەندرووستی بوونی هەیە و هەروەها باقی ئەو شوێنانەی کە لەوانەیە کە بتوانن لە پەرەپێدانی چەکگەلی بیۆلۆژیکی کەڵکیان لێوەربگیرێت بخەنە ڕوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە