پەیامی کورد... خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕۆژی سێشەممە تۆزێکی سووک لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و لە چەند ناوچەیەک ئەگەری باران بارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ئاسمانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و مەودای بینین ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، هەرچی پارێزگای دهۆکە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری پارێزگاکەدا و هەروەها ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشوور هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە پارێزگاکانی کەرکووک و هەڵەبجەیە هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە خۆڵبارین دەستپێدەکات و لە پارێزگای هەڵەبجەش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە