ژاپۆن دەیەوێت کێشەی ئاوی قورس لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات

ژاپۆن دەیەوێت کێشەی ئاوی قورس لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات

پەیامی کورد... ژاپۆن دەیەوێت کێشەی ئاوی قورس لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازیی لە یۆنیدا سان، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی هەولێر و پرسی بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سازدانی چەندین سیمینار بە هەماهەنگی لەگەڵ جایكا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

لە دیدارەكەدا نوێترین پێشهاتەكانی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی شاری هەولێر و گرنگیی پرۆژەكە و دابینكردنی پێداویستیی جێبەجێكردنی تاووتوێ كران كە ئێستا ئەو پرۆژەیە لە قۆناغی تەندەریندایە.

هەروەها باس لە كارەكانی دوو تیمی تایبەت بە پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سازدانی چەندین سیمینار كرا، لە داهاتووشدا تیمێكی تری جایكا بە مەبەستی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی قورس سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاوەڕۆی قورس لە شار و شارۆچكەكان تاووتوێ دەكەن.
بەڕێوەبەری ئاژانسی جایكا لە عێراق پاڵپشتیی ڕێكخراوەكەی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكانیان دووپات كردەوە و لە بەرانبەردا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای سوپاسكردنی ئاژانسی جایكا بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان، پاڵشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ تەواوی پرۆژەكانی جایكا لە هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە