ناحیەی سیدەكان كرایە قەزا

ناحیەی سیدەكان كرایە قەزا

پەیامی کورد... ناحیەی سیدەكان كرایە قەزا

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناحیەی سیدەكان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرد بە قەزاو گوندێكیشی كرد بە ناحیە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناحیەی سیدەكان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێتە قەزا، هەروەها گوندی (بەرمیزە) لە سنوری قەزای سیدەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێتە ناحیە.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ لە نوسراوەكەیدا داوای لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردوە نەخشەی سنوریی ئەو قەزایە دیاری بكات بۆئەوەی رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.

قەزای سیدەكان دەكەوێتە سێگۆشەی سنوریی لەنێوان عیراق، ئێران و توركیا، پێش دەركردنی ئەم بڕیارە لەڕوی روبەرەوە گەورەترین ناحیەی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تەنانەت عیراقیش بوەو لە 264 گوند پێكدێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە