نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق ئاشکرایدەکات، کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا بەهۆی كردەوە توندوتیژییەكان و پێكدادانە چەكدارییەكانەوە (١٠٤) هاووڵاتی كوژراون و (١٧٧)ی دیكەش برینداربوون.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی) بەپێی ئامارێکی قوربانیانی مانگی ڕابردووی عێراقی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، کە لەپارێزگای بەغدا زۆرترین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی کە (٣٣) كوژراو و (٩١) بریندار هەبووە و لەپارێزگای سەڵاحەدینیش (١٢) كوژراو و (٢٦) بریندار و هەروەها لەپارێزگای ئهنبار (١١) كوژراو و (٢٢) برینداری هەبووە.
یۆنامی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەرچەندە بەهۆی ململانێ و ڕێگرییهكانهوه، بەربەستی زۆر لەبەردەمیاندا دروستبووە بۆ كۆكردنەوەی ئاماری قوربانییەکان و پشتڕاستكردنەوەی تەواوی زانیارییەکان بەڵام توانیویانە ئاماری قوربانیانی مانگی ئازار ئامادەبکەن.
رونیشیکردووەتەوە، کە بەبێ هەژماركردنی ئامارەکانی پۆلیس لەو ڕێژەیە (٨٤) كوژراو و (١٦٤) برینداری مەدەنی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە