پەیامی کورد … یۆنامی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەکات
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق "یۆنامی" نیگەرانی خۆیان لە لافاوەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕن و هاوخەمی خۆشیان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییەكان دەكەن.
یۆنامی لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، بە نیگەرانییەوە هەواڵی روودانی لافاوەكانی هەرێمی كوردستانیان پێ گەیشت.
ئەوەش هاتووە، سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیان دەكەن و هاوخەمی و هاوسۆزیش بۆ ئەوانە دەردەبڕن كە زیانی ماڵ و كەلوپەلیان لێكەوتووە، لەگەڵ خواستنی هیوای هەرچی زوو چاكبونەوەشە بۆ بریندارەكان.
بارانبارینی بەخوڕ لە چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان بووە هۆی دروست بوونی لافاو بەتایبەتی لە شاری هەولێر، كە بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا و زەرەر و زیانێكی مادی زۆریشی لێكەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە