پەیامی کورد ... ژنە پەنابەرێکی کورد لە ڕێگای گەیشتن بە یۆنان گیانی لە دەست دا
ژنە پەنابەرێکی کورد خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بە یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ جەڵتەی دڵی لێدا و گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤ی جوونی ٢٠٢١ بەرامبەر بە ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژنە پەنابەرێکی کورد بە ناسنامەی “مێهری نەبیزاده” تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە ڕێگەی گەیشتن بۆ یۆنان بە هۆی ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا.
به ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهری نەبیزاده لەگەڵ هاوژین و دوو کچی ۴ و ۷ ساڵانی لە ڕێگەی ووشکانی سنووری نێوان تورکیا و یۆنانەوە ، بەهۆی ڕۆیشتنی زۆر و ماندوویی و دڵەڕاوکێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
لە شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم ۱۱ پەناخوازی کورد لە کاتی چوون بۆ ووڵاتانی ئەوروپی گیانیان لە دەست داوە که ۹ کەسیان خەڵکی سەردەشت بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە