پەیامی کورد … ژنێکی کورد لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لەجەستەی بەردرا
ژنێک لە گوندێکی سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمیە، دوای ئەوەیکە دەرکەوت کۆرپەڵەکەیان کچە بە شێوەیەکی هۆڤانه ئاگری تێبەردرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ژنێک بە ناوی فاتمە ڕەسووڵی بە هۆی سووتانی بەشێکی زۆر لە جەستەی، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار فاتمە ڕەسووڵی خەڵکی گوندی “قوریشکاک” سەر بە شاری ماکۆ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “ڕەسووڵ تەیار” بە دەست و پێی بەستراوی ئاگری تێبەردراوە.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندی قوریشکاک لەمبارەوە ڕاگەیاند:” فاتمە ڕەسووڵی دایکی پێنج منداڵی کچ بووە و دوابەدوای ئەوەی ڕەگەزی منداڵی شەشەمیان لە سینۆگرافی کچ دیاری کراوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری تێبەر دراوە.
شایانی باسە مێردی ئەم ژنە هەڵهاتووە و تا ئێستا هەوڵێکی جدی لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و ئینتزامییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەنجام نەدراوە.
هەنگاو بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەم بارەوە پەیوەندی بە برای فاتمە ڕەسووڵی کرد، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو قسە بکات و تەنها ئاماژەی کرد کە خۆیان لە ڕێگەی یاساوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە