پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له هاتنى سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاندان و ڕێخۆشكردن و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاترى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به پێویستییه‌كى له‌پێشنه زانى.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ د. نووری سه‌باح ئه‌لدلێمی وه‌زیرى پلاندانى عێراق، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و داهاتوویه‌كى باشترى دۆخى ئابوورى له ووڵات، پێویستى به سیاسه‌ت و ڕێكخستنه‌وه و پلان و به‌رنامه‌یه‌كى باشترى به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی دارایى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كاراتر هه‌یه.
له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٢ی ٠٩ی ٢٠١٩ له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری گشتى له عێراق و گرنگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا، تاوتوێ كرد.
ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى بوودجه‌ى گشتی عێراق بۆ ساڵى داهاتووى ٢٠٢٠ و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر، به‌تایبه‌تى پارێزگاى مووسڵ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه نراون، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە