پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى : به‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمی کوردستان، عێراق ئارام و سه‌قامگیر ده‌بێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، كلیلی ئارامی و سه‌قامگیری ئێستا و داهاتووی عێراقه و ده‌ڵێت : هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان به‌یه‌كجارى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتوه ، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كۆبۆته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان، و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ویارمه‌تیدانی به‌ریتانیا بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان و پرۆسه‌ی چاكسازی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، و دوایین هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا، و پرسی بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان، و دۆخی ناوخۆی هه‌رێم، و ڕێككه‌وتنی شه‌نگال، و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و پێشبینیی نه‌خشه‌ی سیاسیی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاوتوێ كراون.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال و گه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، و باڵیۆزی به‌ریتانیاش دووپاتیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌هاوبه‌شى و پشتگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە