نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە.
لەدوای كۆبوونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هەرگیز هاوكاریەكانی فەڕەنسا بۆ هەرێم لە یاد ناكەن.
ووتیشی، فەڕەنسا لەشەڕی داعشدا هاوكاری هەرێمی كوردستانی كردووە و ئەم سەردانەی لۆدریان یش بۆ هەرێم زۆر گرینگە.
جەختیشیكردەوە، كە فەڕەنسا هەمیشە پشتگیری لە مافە دەستوورییەكانی هەرێم كردووە.
باسی لەوەشكرد، كۆمپانیا فەرەنسایەكان دەتوانن وەبەرهێنان لە هەرێم بكەن.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، خۆشحاڵە كە جارێكی تر لە هەولێرە و پەیوەندی و دۆستایەتی یان لەگەڵ هەرێم پتەوتر دەكەن.
وتیشی، داعش فەڕەنسا و هەرێمی كوردستانی تووشی پرسە كرد.
لۆدریان ڕاشیگەیاند، لە ساتە سەختەكاندا هاوكاریان پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردووە و لە رۆژانی داهاتووشدا هاوكاری پێكەش بە نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەكەن و بە هاوكاری ئەڵمانیاش لە دهۆك پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكەن.
باسی لەوەشكرد، هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی جوامێرانەی بەرامبەر بە پەنابەران هەبووە و ئاماژەی بەوەشكرد، چەند پڕۆژەیەكیان بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان هەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە