پەیامی کورد ... ژیان ئاسایی دەبێتەوە .
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماده‌كاری ده‌كات له رێكخستنه‌وه شه‌قامه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر و هاتووچۆی ئەو شارە بۆ قۆناغی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان ، ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێریش رایدهگهێنێت : له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا له هه‌ولێر 18 روداوی هاتوچۆ رویانداوه كه به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه ١٣ كه‌سیش برینداربوون.
مۆقه‌ده‌م فازڵ حاجی، ووته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگەیاند : ، ئاماده‌كاریمان كردوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان به فسفۆر و چاككردنی راڕه‌وه‌كان و هێلكاری كردنه‌وه‌ی رێگاكان و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی قیڕهكهیان تێكچوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی ده‌مانه‌وێت ئه‌و كاته‌ی هاتووچۆ ئاسایی ده‌بێته‌وه خه‌ڵك به ئاسانی هاتووچۆ بكات.
ووتیشی ، پلاندانراوه بۆ ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه چۆن پێشوازی له هاووڵاتیان بكرێت ، نزیكه‌ی دوو مانگه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان وه‌ستاوه ، خه‌ڵكێكی زۆر كە ئۆتۆمبێلیان كڕیوه یان مۆڵه‌ت و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێلیان به‌سه‌ر چووه ، پلانێكی وامان داناوه خه‌ڵك زۆر به ئاسانی بێته ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ كاره‌كانیشی ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌كه‌وتنێكی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و قه‌ره‌باڵغی درووست ببێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ، ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان قۆناغ به‌قۆناغ ده‌كرێت ، ناكرێت هه‌مووی به‌یه‌كجار ئاسایی بكرێته‌وه ، هیچ ووڵاتێكیش به‌و جۆره‌ی نه‌كردووه ، قۆناغ به قۆناغ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین وهه‌وڵ ده‌درێت كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتن له‌و ماوه‌یه درووست بكرێت، بەوپێیەش رۆژی ٢١ی ئه‌مانگه هه‌ردو ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر كه‌به‌هۆی داخستنیان كاریان له‌ده‌ستدابوو ده‌كه‌ونه‌وه سه‌ر كار له‌هه‌مان كاتیش جووڵه‌یه‌ك ده‌خاته‌وه ناو بازاڕ، رۆژی ٢٣ی مانگیش له‌وانه‌یه ئاسانكاری تر بكرێت، به‌قۆناغ ژیان ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
راشیگه‌یاند ، له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ١٠ هەزار و ٦٥٠ سه‌رپێچی تۆمار كراوه ، ٣٣٢ ئۆتۆمبێل و ١٢٦ ماتۆڕیسكل ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه ، له ١٨ رووداوی هاتوچۆ رویانداوه كه له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٣ كه‌سیش برینداربوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە