نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکات

 پەیامی کورد ... نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکات

 

بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەواو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی گۆی زەوی، نەتەوەیەكگرتووەكان داوای راگەیاندنی باری نائاسایی دەكات.

 

لە كۆنفرانسی لوتكەی كەش وهەوادا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە وتەیەكیدا رایگەیاند: دوای ٥ ساڵ لە ئەنجامدانی رێككەوتنی (پاریس) بۆ كەش و هەوا، جیهان بە ئاڕاستەیەكی دروستدا ناڕوات و ئەو بەڵێنەی درابوو بۆ سنورداركردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و دەردانی گازی كاربۆن لە گۆی زەوی نەبراوەتە سەر.

 

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داواشی لە سەرۆكی وڵاتان كرد: باری نائاسایی لە وڵاتەكانیان رابگەیەنن تاوەكو زەوی لە روودانی كارەسات بەهۆی گۆڕانكاری كەش و هەواوە بپارێزن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە