کاندیدێکی پەکەکە لە سەر لیستی نەوەی نوێ دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق

کاندیدێکی پەکەکە لە سەر لیستی نەوەی نوێ دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق

ته‌ڤگه‌ری ئازای و نه‌وه‌ی نوێ هاوپه‌یمانێكیان پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاندیدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سنووری سلێمانی ده‌رچوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
لە پارێزگای سلێمانی لیستی نەوەی نوێ توانیویەتی دوو كورسی بەدەست بهێنێت یەكێك لەو كاندیدانەی لیستەكە كە دەرچووە سەر بە تەڤگەری ئازادی كوردستانە كە لەچوارچێوەی ئەو لیستەدا توانیویەتی كورسییەكی پارێزگاكە بەدەست بهێنێت.
یۆسرا ڕەجەب سەر بە تەڤگەری ئازادی كوردستانە و كاندیدی ژمارە دووی لیستی نەوەی نوێیە.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی باڵی ڕێكخستنی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ باشووری كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق به‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شاسوارعه‌بدولواحید توانی كاندیدێكی بنێرێته‌ په‌رله‌مانی عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە