پەیامی کورد ... چەندین پڕۆژە بە بڕی ٢٠ میلیار دینار لە ناوچەکانی ئاکرێ و بەردەڕەش چیبەجێ دەکرێن
بڕیارە لە قەزای ئاکرێ بە گوژمەی ٢٠ میلیار دینار پڕۆژە جێبەجێ بکرێت و لە قەزای بەردەرەشیش کۆمەڵێک جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەکان بە لیست ئاراستەی پارێزگای دھۆک کراون.
مازن محەمەد، قایمقامی قەزای ئاکرێ، ڕایگەیاند : "لەسەر داوای پارێزگای دھۆک بە گوژمەی ٢٠میلیار دینار کە نزیکەی ٥٠ پڕۆژەی جۆراوجۆرە ئاراستەی پارێزگای دھۆکمان کردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندی دەکەین و ھەرکاتێک ڕەزامەندی درا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، چوونکە پێویستە پارەیان بۆ تەرخان بکرێت."
قایمقامی قەزای بەردەڕەش، خەلیل مەحموود، ڕایگەیاند : "ئێمەش لیستی پڕۆژەکانی خۆمان ئاراستەی پارێزگای دھۆک کردووە کە کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆرن، چوونکە پارێزگا داوای لە ئێمە کردبوو کە لیستی پڕۆژەکانی خۆمان بۆ ئەوان ڕەوانە بکەین."
خەلیل مەحموود ووتیشی: "چاوەڕێ دەکرێت لەبارەی ئەنجامدان و تەرخانکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی قەزاکە بکات، بۆیە پڕۆژەکان ئامادەن و چاوەڕێی تەرخانکردنی پارەکە دەکەین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە