پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بەو کەسانەی کە بە قاچاخ هاتوونەتەوە هەرێم .
ووتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەی بهقاچاغ لهئێران گهڕاونهتهوه هەموو ناو و ژمارەی تەلەفۆن و ئەدرەسیان لای ئەوان هەیە، هەموویان دەگرن و دەیانبەنە کەرەنتینە.
جووتیار عادل، ووتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، "لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا چەندین رێکارمان گرتەبەر لەوانە مەسەلەی ڕێکخستنەوەی سنوورەکان و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران و تورکیا، بەجۆرێک کە کاریگەری درووست نەکات لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک".
ئاماژەی بەوەشکرد، کاری لە پێشینەی حکوومەتی هەرێم تەندرووستی هاووڵاتیانە، ئەوان نایانەوێت کارێک بکەن کە زیانەکەی بەر ئاسایشی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بکەوێت، بۆیە هاتنەوەی هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێرانەوە دەبێت پێش وەختە باش پشکنینیان بۆ بکرێت و بنێردرێنە کەرەنتینە.
تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 12 کەس، هاوکات یەک کەس بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش لە سلێمانی بەتەواوەتی ڤیرووسەکەی پەڕاندوە.
ووتەبێژی حکومەت باسی لەوەشکرد، "لەگەڵ ئێران رێککەوتوین کە ئەم جۆرە جموجوڵەمان بەشێوازێک رێکخستوە کە زیان بە ئێمە نەکەوێت لەرووی سەلامەتی و تەندرووستیەوە وە زیان لە ئێران نەکەوێت لەڕووی بازرگانییەوە".
روونیشیکردەوە، هەمو ئەو کەسانەی کە بەقاچاغ دێنەوە ناو و ژمارە تەلەفۆن و ئەدرەسیان لای ئەوان هەیە، هەموویان دەگرن و دەیانبەنە کەرەنتینە بۆ پشکنن و چاودێریکردنی تەندرووستی دڵنیابوون لەو بابەتە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتیانەش براون بۆ کەرەنتینە.
جووتیار عادل ئەوەشی وت، "پێداویستیەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تا ڕادەیەک لەبەردەستە، حکوومەت هەموو پێداویستیەکانی بە پێی ئەولەویەت دابینکردوە، دڵنیایی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەینهوه کە هەوو رێکارە پێویستیەکان گیراونەتەبەر و کەرەستەی پێویست ئامادەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە