ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نامه‌یه‌كی نهێنی بۆهێرۆ ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌نێرێ ودەلێ با واز لە سووکایەتی پێکردنی یەکگرتوو بهێنن ئەگەر نا هەرچی بن بەڕە ئەیخەینە سەر . ،
به‌پێی زانیارییه‌کان ، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو لەو نامه نهێنییەی کە ئاڕاسته‌ی هێرۆ ئیبراهیمی کردووە گلەیی كردوه و داوای ڕاگرتنی ئه‌و كارانه‌ی لاهور و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له سنووری سلێمانی ده‌یكات کە بیوه‌ستێنن.
هەروەها به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كان ، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له نامه‌كه‌دا نوسیویه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگر و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 12 ئایار ته‌واو به‌ده‌ست ئه‌م ساختهكاریهكهی یه‌كێتی له سنوری سلێمانی ئه‌نجامیدا بێزاربوون چونكه یه‌كگرتوو له سنوری سڵیمانی پێشبینی 3 كورسی ده‌كرد نه‌ك یه‌ك كورسی، له كۆتایی نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ریش واز نه‌هێنن له‌و سوكایه‌تی كردنه به‌یه‌كگرتوو و لایه‌نه‌كان ئه‌وا ناچارین هه‌رچی له بن به‌ڕه‌یه بیخه‌ینه سه‌ر به‌ڕه .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە