ئەمریکا بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دابین دەکات

ئەمریکا بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دابین دەکات

پەیامی کورد... ئەمریکا بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دابین دەکات


ئەمریکا بە نیازە لە ڕۆژی سێشەممەدا یارمەتییەکی نوێی سەربازیی بۆ ئۆکراینا ڕابگەیەنێت کە بەهاکەی دەگاتە 500 ملیۆن دۆلار. بەمەش ئەمریکا جەخت لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراینا دژی ڕووسیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، دوو بەرپرسی ئەمریکا وتیان لە پاکێجەکەدا ئۆتۆمبێلی تێدا دەبێت لە کاتێکدا کە ئۆکراینا بەردەوامە لە هێرشە پێچەوانەکانیدا. بەرپرسێکی دیکە وتی پێشبینی دەکرێت 30 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری برادلی و 25 ئۆتۆمبێلی ستڕایکەری زریپۆشی گواستنەوەی سەربازەکان لە خۆبگرن.

بەپێی بەرپرسەکان کە نەیانویست ناوییان ئاشکرا بکەن لە پاکێجە نوێیەکەدا تەقەمەنی سیستەمی مووشەکی هیمارس و چەکی دژە تانکی جاڤیلین و تەقەمەنی بۆ سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت و ستینگەری تێدا بێت.

وتیشییان هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پاکێجەکە نەدراوە و ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە