پەیامی کورد ... پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ڕاپەڕین دەستبەسەر کران
ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە دو چالاكی جیاوازدا توانیویانە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر بکەن.
محەمەد فازڵ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ رایگەیاند، لە دو چالاكی جیاوازدا توانیویانە پێنج كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بڵاوكردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەسگیربكەن.
هاوكات لە راگەیەندراوێكدا، ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی بەوەكرد، سێ لەو پێنج كەسە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ و بنكەی ئاسایشی زەڵێ، كە بڕی دو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵیان پێبوە دەسگیركراون.
ئاشكراشیكرد، دو كەسەكەی دیكە لەلایەن ئاسایشی ئیسێوەی سەر بە ئاسایشی قەڵادزێ بە بڕی كیلۆیەك و ١٠٠ گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵەوە دەسگیركراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە