پەیامی کورد... ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و لووتکەی (جەددە) دەکات، هاوکات ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی کارنامەی سێ ساڵەی کابینەی نۆیەم تاوتوێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجام دەدات.
وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لووتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان، گفتوگۆیان لە بارەوە بکرێت و پاشان ڕاپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا، دەخرێتە ڕوو.
دواتر ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراق) ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨، دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە