ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد    ...    ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ووردەکارییەکانی دانووستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.

به‌پێی ڕاگه‌یندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە. 

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :

- خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و ووردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

- خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

- گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە