ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەلەبجە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەلەبجە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ـ هەڵەبجە، سەبارەت بە ته‌قه كردن له‌ نووسینگه‌ی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی له‌ سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10:15 خوله‌كی شەوی ڕابردوو، لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێكەوە تەقە لە نووسینگەی سەتەلایتی كوردستان تیڤی لە شاری سلێمانی كراوە، بەڵام كارمەندان و پاسەوانانی نووسینگەكە سەلامەتن و تەقەكان زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. 

هه‌وره‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی، هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەی ئەمنی شاره‌كه‌و بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس، بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پاراستنی بارەگاكانمان بە بەرپرسیار دەزانین. 

هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ لەسەر ئه‌و ڕووداوه‌ی ته‌قه‌كردنه،‌ شێخ ئەدهەم بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە و بەڵێنیان پێداوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكەن و هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە