پەیامی کورد ... ئەندامێکی نووسینگەی بهرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆچیی دوایی گوتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنەکە رادەگەیەنێت.
سەرهەد شێخ جەواد لە لێدوانێکیدا، رایگەیاند، کە عەتا شێخ حەسەن گوتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی ئەنجوومەنەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە دوێنێ شەو لەگەڵ عەتا شێخ حەسەن پێکەوە بوون و باری تەندرووستی زۆر باش بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستی بە ئازاری سینگی کردووە، ئیدی لەگەڵ هاوسەریدا بەرەو نەخۆشخانەی شاری سلێمانی رۆیشتوون، دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانەکە سەعات ٦:٤٥ بە هۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی سپاردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە