وادەی كرانەوەی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا

وادەی كرانەوەی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا

پەیامی کورد ... وادەی كرانەوەی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان دیاریكرا

 

دوابەدوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا بڕیاردرا ڕۆژی ٧ ی ٢ ی ٢٠٢١ دەرگای سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی قوتابیاندا بكرێتەوە.

 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بۆ هەریەكە لە د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رێكخرابوو، دواین ئەنجام و بڕیارەكانی كۆبونەوەكەیان ڕاگەیاند، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكان بۆ دۆخی كۆڕۆنا لە هەرێم و تاوتوێی پلانی چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی قوتابخانەكان، پاش رەچاوكردنی كەمبوونەوەی ژمارەی توشبوانی كۆڕۆنا، بڕیاردرا 6 ی 2 ی 2021 مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەكان بچنەوە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ڕێكخستنی پلانی خۆیان بۆ ساڵی خوێندن و دانانی خشتەی وانەكان، بۆ ڕۆژی دواتر 7 ی 2 ی 2021 دەرگای قوتابخانەكان لەسەرجەم هەرێمی كوردستان بەڕووی قوتابیاندا دەكرێتەوە.

 

بەگوێرەی ئەو راسپاردانەی لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا دەركراوە، هەر قۆناغێكی خوێندن لە هەفتەیەكدا سێ ڕۆژ دەوام دەكات، ئەم سیستەمەش بۆ سەرجەم قوتابخانە حكومی و ناحكومی و پەیمانگەكانیش دەبێ وەكو یەك پەیڕەو بكرێت.

 

لیژنەكە بڕیاریشیداوە ڕۆژی 23 ی 2 ی 2021 جارێكیتر كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات تا هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكانی خۆی بكا، لە ئەگەری جێگیربوون یان كەمبوونەوەی ئامارەكانی كۆڕۆنا لەو ماوەیەدا، ئەوا پرۆسەی خوێندن وەكو خۆی بەردەوام دەبێت، ئەگەریش ئامارەكان زیاد بكات، ئەوا لیژنەكە پێداچوونەوە بۆ بڕیارەكانی خۆی دەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە