کۆڵبەرێكی تەمەن ١٧ ساڵان گیانی لە دەست دا

کۆڵبەرێكی تەمەن ١٧ ساڵان گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد   ...   کۆڵبەرێکی مێر منداڵ تەمەن ١٧ ساڵان گیانی خۆی لە دەست دا

بە گوێرەی زانیارییەکان مێرمنداڵیکی تەمەن ١٧ ساڵان لە یەکەم ئەزموونی کۆڵبەری خۆیدا بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە بۆ ناو ڕووبار گیانی لە دەستدا

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی مەی ٢٠١٩ کۆڕێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوی ئارام خەڵکی گوندی گەندەوێڵی شنۆ ، بە هۆی هەژاری و دەست کورتییەوە ڕووی لە کاری کۆڵبەری دەکات بەڵام لە یەکەم شەوی دەست بە کار بوونیدا بە هۆی کەوتنە خواروەی بۆ ناو ڕووباری گادێری شنۆ دەخنکێت و گیانی لە دەست دەدات .

جێگای ئاماژەیە باوکی ئەم کوڕە لە بەندیخانە بە سەر دەبات و ئەویش بۆ دەستەبەر کردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردبوو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە