عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عێراق.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ، له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت"به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنته‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێڕاق به‌گه‌رمی پیرۆزباییت لێده‌كه‌م و، هیوادارم بتوانی سه‌رڕاستانه ئه‌ركه‌كانی خۆت به‌جێ بێنی‌و له‌م هه‌لومه‌رجه پڕ قه‌یراناوییه‌دا ده‌وری خۆت ببینی و، دوای پێكهاتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"هیوادارم هه‌موو لایه‌كتان به‌جیددی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، هه‌روه‌ها به‌زوویی ئاوڕێكی جیددی له ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتییان‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بدرێته‌وه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە