پەیامی کورد... سێ دەریاچە لە شاری هەولێر دروست دەكرێن
شارەوانی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 3 دەریاچە لە هەولێر دروست دەكرێن و تەنها ئەوە ماوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات.
شارەوانی هەولێر لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ساڵانی رابردوو پلانێك هەبوو سێ دەریاچە لە شاری هەولێر دروست بكرێن، ئێستاش پڕۆژەكە بەردەستە و پێیدا چوونەوەی بۆكراوە بۆ جێبەجێكردنی و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە تاوەكو بڕیاری لەسەر بدرێت.
رونیشكراوەتەوە، پڕۆژەكە دروستكردنی سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یاخود لە بەستۆڕە بۆ دابین بكرێت و بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر شاری هەولێر.
ئەوەش هاتووە، بێجگە لەو پڕۆژەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە 20 پۆند لە سنوری پارێزگای هەولێر جێبەجێ بكات و لەوانەش 21 پۆند بڕیاریان بۆ دەرچووە، 7 پۆندی دیكەش پەسەندكراون و دەچنە بواری جێبەجێكردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە