وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پله‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه مه‌رجه ده‌رچوی كۆلێژی پۆلیس بێت یان ده‌رچوی خولی ئه‌فسه‌رانی باڵا بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێنماییه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پله‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه مه‌رجه ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت یان ده‌رچوی خولی ئه‌فسه‌رانی باڵا بێت، ملازمی دوو بۆ ملازمی یه‌ك، هه‌روه‌ها ملازمی یه‌ك بۆ نه‌قیب پێویستی به سێ ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه تا پله‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌روه‌ها نه‌قیب بۆ رائید، رائید بۆ موقه‌ده‌م، مقته‌ده‌م بۆ عه‌قید، عه‌قید بۆ عه‌مید پێویستی به چوار ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه، پله‌ی عه‌میدیش بۆ لیوا، لیوا بۆ فه‌ریق پێویستی به شه‌ش ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌فسه‌ر له پله‌ی ملازم تا رائد له تاقیكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامده‌درێت ده‌ربچێت.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە