پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگ بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تووشی ڕووداوی لافاوەکەی هەولێر بوون ڕادەگەێنێت
پارێزگای هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت: هاووڵاتیان و زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه هه‌ر ناسنامه و پێناسە و ڕسووماتێكیان وون كردبێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌ك بده‌ن، بۆیان ده‌رده‌هێندرێته‌وه.
له ڕاگهێندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/12/2021، پارێزگای هه‌ولێر، بڵاو يكردهوه و تێیدا هاتووه: سەرجەم هاووڵاتیان و زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هاووڵاتییەک، ساڵیانه یان مووڵه‌تی شۆفێری و تابلۆكانی ئۆتۆمبێڵهکەى، یانیش تاپۆى خانوو و گرێبەستى هاوسەرگیرى، یان ناسنامەى بارى شارساتنى و ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و کارتى نیشتمانى، کارتى زانیاری، پسوولەى خۆراک و هەر بەڵگەنامەیەکى تر‌ى فەرمی حکوومى به‌هۆی لافاوه‌وه ون بووە، یان زیانى پێگەیشتووە و تێکچووه، قەرەبوو دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەک بدات،”
سه‌باره‌ت به مهرجهكانىيش پارێزگاى هه‌ولێر روونى كردوەته‌وه:” بە مەرجێک لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییەکان پشتگیرییەکی ناحیە یان قائیمقامی یەتەکان و بەڕێوبەرایەتی قەیرانەکانى لە پارێزگای هەولێرى پێبێت و تێیدا دیاری بکرێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە