پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٨ حاڵه‌تی نوێی توشبون به كۆرۆنا تۆمار كراون، كه ١٦ حاڵه‌تیان له سلێمانی و ١٢ حاڵه‌تیشیان له هه‌ولێرن، له ئێستادا له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ١٢٠ نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
له دوایین راگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیدا هاتووه، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٤٨ پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌نجام ٢٨ تووشبووی نوێ تۆماركران، كه ١٢-یان له هه‌ولێرن و ١٦ تووشبووشیان له سلێمانین.
به‌پێی راگهێندراوهكهی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ٥ له تووشبووه‌كانی هه‌ولێر له خێزانێكن و له ووڵاتی توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن، سێ تووشبووش به‌ركه‌وتوی تووشبووانی پێشون و دانیشتووی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ن، یه‌ك تووشبووی دیكه‌ش، كه دانیشتووی شاری هه‌ولێره، به‌هۆی بوونی نیشانه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكراوه.
له‌باره‌ی ١٦ تووشبوه‌كه‌ی سلێمانیشه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی رایگه‌یاندوه، ١٤ تووشبوویان به‌ركه‌وتوی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووه‌كه‌ی دیكه نیشانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌بووه، هه‌مووشیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.
به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ٥٣٢ تووشبوو، له‌نێویاندا ٥ مردن هه‌یه و ٤٠٧ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه، ئێستا ١٢٠ نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو درێژكرایەوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تا ١٥-٦-٢٠٢٠ درێژكردەوە و هاتووچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی دەبێت.
بڕیاریشى دا ئەو هاووڵاتیانەی بۆ هەرێم دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر لەسەر ئەركی خۆیان كەرەنتین دەكرێن و هەروەها هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە داخراوی دەمێننەوە.
لە راگەێندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، شۆفێری هێڵە گشتییەكانی گواستنەوە وەك پاس و تاكسی نابێت رێگەبدات سەرنشین بێ بەستنی دەمامك سواری ئۆتۆمبێلەكە بێت ئەگەرنا شۆفێرەكە بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریشی دا نابێت پرسە دابنرێت تەنانەت لە ناو ماڵەكانیشدا بەپێچەوانەوە هەر كەسێك سەرپێچی بكات بە بڕی ٢ ملیۆن دینار سزادەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە