وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت و ڕایگەیاندووە کە بڕیارێکی لەو شێوەیە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی دروست هەیە.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بڵاوکرایەوە بەڵام ئەو بڕیارە دوورە لە ڕاستییەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هێشتا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لێژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات.

 

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتیشی، “تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەربارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەدراوە و ئەم دەنگۆیانە كە باس لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكەن پێش ئەوەی ئەنجومەنی باڵا بڕیار لەسەر بدات ڕاست نیە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە