پەیامی کورد ... وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ میوانداری و پێشوازیكردن له ئاواره‌كان به‌بێ جیاوازیكردن له‌نێوانیاندا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی تهمموز ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و به جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی كۆچبه‌ران و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
له كۆبوونهوهشیدا له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیڤان فایه‌ق سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كردوه بۆ میوانداریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، كه به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك پێشوازی لێكردون و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش كردوون. ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌یشی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌كی پێویست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمدا.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سه‌رباری دۆخی سه‌ختی ئابووری، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له میوانداریكردنی زیاتر له ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر و ئاواره، كه پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له‌و ئه‌ركه‌دا هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن.
مه‌سروور بارزانی راشیگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نموونه‌یه‌كی گه‌شی میواندۆستی و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چه‌وساندنه‌وه رووی تێ ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە