پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێرەوە
نوسینگەی راگەیاندنی فەرسەت سۆفی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چارەسەری تەندروستیدایە.
نوسینگەی راگەیاندنی فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ (3/11/2020) دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگری دۆخی تەندروستیی د. فەرسەت سۆفی رەوانەی دەرەوەی وڵاتکرا بۆ وەرگرتنی چارسەر.
دەشڵێت، ئێستا د. فەرسەت سۆفی لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستی جێگیرە، هەموو ئەو هەواڵ و زانیاریانەی لەبارەی دۆخی تەندروستییی پارێزگاری هەولێرەوە بڵاوکراونەتەوە رەتدەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە