" پەروین بوڵدان " هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان " هه‌ده‌په " ڕایگه‌یاند، هه‌ده‌په به كاندیدكردنی كه‌سێك كه به‌ڵێنی ئاشتی و ئارامی به كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا ده‌دات، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده ده‌كات.
ئه‌وڕۆ پێنجشه‌ممه " بوڵدان " ئاماژەی بەوە کردووە ، هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران ده‌رفه‌تێكه بۆ گه‌لان ، هەروەها ژن و لاوانی توركیا "هه‌ده‌په له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیوای به گه‌لان به‌خشیوه و ده‌توانێت به‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسی توركیا بگۆڕێت".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد،" گه‌لانی توركیا پێویستیان به ئاشتی، دیموكراسی و ئازادی هه‌یه. پێویسته جێگه‌ی ڕژێمی تاكه‌كه‌سی له‌م وڵاته نه‌بێته‌وه".
هەروەها جه‌ختیكرده‌وه، پارته‌كه‌ى به كاندیدكردنى كه‌سێك، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده ده‌كات،"ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنین. جگه له سه‌ركه‌وتن هیچ شانسێكی دیكه و ئالته‌رناتیڤێكی دیكه‌مان نییه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە