پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئەڵمانیا و عێراق دەست پێدەکاتەوە
وەزیری گواستنەوەی عێراق دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی عێراق بۆ دوو وڵاتی ئەوروپی رادەگەیەنێت و دەشڵێت،" هێڵی ئاسمانیی عێراق دوو فڕۆکە لە کۆمپانیای ئایرپاسی ئەمریکی دەكڕێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ناسر شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراقرایگەیاند،" گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی عێراق بۆ ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٥ دەستیان پێکرد و لە ساڵی ٢٠١٩ وەستان، ئێستاش عێراق فڕۆکەیەکی لە کۆمپانیایەکی ئەوروپی بەکرێ گرتووە بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتەکان".
ئاماژەی بەوەشداوە،"هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١، دوو فڕۆکە لە کۆمپانیای ئایرپاسی ئەمریکی، دەکڕێت".
دەشڵێت،" چاوەڕێ دەکرێ گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی عێراق بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت و بەرلین لە ئەڵمانیا و فڕۆکەخانەی کۆپنهاگن لە دانیمارک، لە رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستپێبکەنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە