پەیامی کورد ... لە ١٠ مانگدا ٢٠٩ حاڵەتی خۆکوشتن لە عێراق تۆمار کراوە
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له عێراق ڕایگەیاند: له ١٠ مانگی رابردودا، ٣٠٩ حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شێوازی جۆراو جۆر تۆمار کراوە.
فازڵ غه‌راوی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠١٩ دا له سه‌رتاسه‌ری عێراق، ٥٩٤ كه‌س خۆیان كوشتوه، به‌ڵام له‌مساڵی ٢٠٢٠ دا رێژه‌ی خۆكوشتن گه‌یشتوه‌ته ٣٠٩ كه‌س.
لەبارەی هۆكاری ڕووداوەكانی خۆكوشتن گوتی: له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركەوتووە، هه‌ژاریی و كێشه‌ی ئابوری، دیارترین هۆكاره كه گه‌نجان به‌ره‌و خۆكوشتن ده‌بات، به‌تایبه‌ت نه‌بونی هه‌لی كار و نه‌بونی توانا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی ژیانی ڕۆژانه.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، خۆكوشتن زیاتر له ناو ژنان و گه‌نجان تۆماركراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له ٢٠ ساڵیدایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە