٣٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆ مار کرا

٣٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆ مار کرا

پەیامی کورد... ٣٧ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆ مار کرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ ی نیسان_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و و ٦٧٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٦٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ تووشبوویی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە