چەند پارچەیەکی فڕۆکە ئیندۆنزیاییەکە دۆزرایەوە

چەند پارچەیەکی فڕۆکە ئیندۆنزیاییەکە دۆزرایەوە

پەیامی کورد ... چەند پارچەیەکی فڕۆکە ئیندۆنزیاییەکە دۆزرایەوە

 

دەسەڵاتدرانی ئیندۆنیزیا رایانگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاریی بەشێک لەئاسەواری فڕۆکە تێکشکاوەکەیان دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت سندوقی رەشی فڕۆکەکەشی تێدابێت.

 

 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای نیوز، تیمەکانی فریاگوزاری لەنزیک ئەو شوێنەی کە باوەڕیانوایە فڕۆکەکەی لێکەوتۆتە خوارەوە، توانیویانە بەشێک لەجەستەی تێکشکاوی فڕۆکەکە بدۆزنەوە کە رەنگە سندوقی رەشی فڕۆکەکەشی تێدابێت.

 

لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ هادی تاجانتۆ فەرماندەی هێزی هەوایی ئیندۆنیزیا رایگەیاندوە، ئێستا دڵنیابوینەتەوە لەوەی لەکوێدا فڕۆکەکە کەوتۆتە خوارەوە، جەختیشیکردەوە، هەندێک بەشی گرنگی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە لەنێویاندا بەشەکانی تۆمارکردنی روداوەکان.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لەجۆری (Boeing 737-500)-ی ئەمریکی بوە و 62 سەرنشینی تێدابوە کە هەمویان گیانیانلەدەستداوە.

 

دوێنێ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی سیرویجایای ئیندۆمیزیا کە لە جاکارتاوە فڕیبو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەرادار ونبو، دواتر دەرکەوت لەسەر ئاسمانی دەریای جاوە تێکشکاوە و کەوتۆتە ناو دەریاکەوە. 

 

کۆمپانیای "sriwijaya airlines"ـی ئیندۆنیزیا لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین بەرلەوەی هیچ راگەیەنراوێک لەسەر هۆکاری دیارنەمانی ئەو فڕۆکە گەشتیارییە بڵاوبکەنەوە.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە و رزگاکردنی سەرنشینانی فڕۆکەکە بەردەوامی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە