پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران: ده‌بێت هه‌موو مافێكی مامۆستایان پارێزراو بێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەدوو پەیامی جیادا بۆ يادى ٥٩ ساڵه‌ى دامه‌زراندنی يه‌كێتي مامۆستايانى كوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتییەکە دەکەن و رایدەگەێنن ، مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەپەیامێکدا بۆ يادى ٥٩ ساڵه‌ى دامه‌زراندنی يه‌كێتي مامۆستايان باسی لەوەکردوە، مامۆستایان له‌خۆبووردووانه و به دڵسۆزى ڕۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و ڕۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونيشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و ڕێگه‌يان نه‌داوه پرۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێت، بۆيه هه‌ميشه مايه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و ستايشن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، په‌روه‌رده‌ى درووست كۆڵه‌كه و بنه‌ماى سه‌ره‌كي هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا و زيندو و پێشكه‌وتوه كه مامۆستايان ڕابه‌رايه‌تى ده‌كه‌ن. ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستايانه و دووپاتى دهكهينهوه كه مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای پیرۆزبایی لەمامۆستایان باسی لەوەشکردوە، بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین و حکوومەتیش کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.
پەیوەست بەم یادەش عەبدۆلستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان رەخنە ئاڕاستەی هەنگاوەکانی حکوومەت دەکات لەخزمەتکردنی مامۆستایان و لەراگەێندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "ئێوە دەسەڵاتن حکوومەت و داهات و پارە لای ئێوەیە، لەبری بەیاننامە و پیرۆزبایی و قسە ڕیزکردن، ئەگەر بەڕاستی قەناعەتتان بەو دەستەواژ و وشانە هەیە کە لەبەیاننامەکانتاندا ڕیزتان کردوە بۆ مامۆستایان، فەرمون کۆتایی بە لێبڕینی مووچەکانیان بهێنن و پلەبەرزکردنەوەکانیان کە چەندین ساڵە بەنایاسایی ڕاتانگرتوە، دەستپێبکەنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە