پەیامی کورد ... فڕۆکەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندن نامەگەلێکیان بە سەر پارێزگای ئەنباردا هەڵڕشتووە کە تیایدا باس لە خەڵاتی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسانێک کراوە کە شوێنی زیندوو و مردووی سەرکردەی داعش ئاشکرا بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە "العربی الجدید"، فڕۆکەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندن گەلێکیان بە سەر پارێزگای ئەنباردا هەڵڕشتووە کە تێیدا باس لە خەڵاتی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسانێک کراوە کە شوێنی زیندوو و مردووی سەرکردەی داعش ئاشکرا بکەن.
پۆلیسی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕاگەیاندن نامە بڵاوکراوەکان لە لایەن فرۆکەکانی ئەمریکاوە وێنەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش بە ناوەڕۆکی پێدانی ٢٥ ملیۆن دۆلار بە کەسانێک کە شوێنی زیندوو و مردووی ناوبراو ئاشکرا بکەن، لە خۆ گرتووە.
ڕاشیگەیاند: دەیان ڕاگەیاندنامەی لەو جۆرە بە سەر شارەکانی سەرووی فورات و ناوچە ساراییەکان و شارۆچکەکانی نزیک سنووری سووریا، ئۆردۆن و عەرەبستاندا بڵاو بۆتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە