بەپەلە ... ڕابەری چین بۆ ئامادەبوون بۆ شەڕ بانگهێشتی کرد

بەپەلە ... ڕابەری چین بۆ ئامادەبوون بۆ شەڕ بانگهێشتی کرد

شین جین پینگ ، ڕابەری چین هێزە چەکدارەکانی ووڵاتی خۆی بۆ پارێزگاری زیاتر لە سەر پێشکەوتنەکانی ڕەوش لە دەریای چینی باشووری و خاکی تایوان بانگهێشت کرد تاکوو بۆ حاڵەتی لە ناکاو و خێرا لەوێ لە ئامادەباشیدا بن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی South China Morning Post ، شی جین پینگ ئاماژە بە سەربازانی چینی ڕایگەیاند و ووتی : " دەبێ ئاگاداری ئەرکەکانی خۆیان بن و بۆ شەڕ لە ئامادە باشی دا بن . ئێمە دەبێ هەموو کێشە و ئاڵۆزییەکانی ڕەوشەکە لە بەرچاو بگرین و پلانی تایبەتی هەوڵەکان ئامادە بکەین . " ووتەکانی ڕابەری چین ڕەوشی کێشەی ئابووری و ستراتیژی ڕۆژ بە ڕۆژ لە نێوان بەرپرسانی چین و ئەمریکا لە کاتی سەردان کردنی لە یەکێک لە بنکەکانی فەرماندەیی سەربازی لە پارێزگایەکی چینی باشووری ڕاگەێندراوە .

هۆی بانگهێشت کردنی شی جین پینگ دەست تێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی چین و هەوڵەکانی واشینتۆن بۆ کارتێکردن لە سەر تایوانە .

پێشتر بەرپرسانی چین ڕایانگەیاندبوو کە ڕادەست کردنی چەکی ئەمریکی بە تایوان بە مافی حاکمییەت و قازانجەکانی چین لە بابەتی ئەمنی زیان دەگەێنێت و تایوان بەشێک لە خاکی چینە .

ووتەکان لە سەر ئەوەیە کە ئەمریکا بڕیاریداوە بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ١٦ ، فڕۆکەکانی ڕێگاوبانی " سی ١٣٠ " و شەڕکەرەکانی ئێف ٥ کە لەبەردەستی ئەرتەشی تایوانە ، کەل و پەلی یەدەک بنێرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە