پەیامی کورد ... نیگەرانی ئەمریکا بە دەستڕاگەیشتنی " حەشدی شەعبی " بە فڕۆکەی ئێف - ١٦ .
بە پێی ڕاپۆرتێک فارین پالیسی ڕایگەیاند : واشینتۆن نیگەرانە کە هیزەکانی حەشدی شەعبی بە تەکنۆلۆژیای شەڕکەری ئێف - ١٦ کە لە بنکە " بلد " ە لە عێراق بێ پاڵپشتی و پارێزەر ماوەتەوە دەستیڕابگات .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە هاتووە ٣٤ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف - ١٦ ئێستا لە بنکەی بلد جێگیرە بەڵام لە دوای هێرشە ڕاکێتییەکەی ئێران بۆ سەر ئەم بنکەیە هێزەکانی ئەمریکا کە پاراستنی ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەیان لە ئەستۆ بووە بە شێوەی یەکجاری و بە تەواوی بلد یان بە جێ هێشتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە