پەیامی کورد ... کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا .
بە پێی هەواڵەکانی کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی خدر بیلووکە خەڵکی سەردەشت لە ناوچەی دەشتی وەزینەوەی سەردەشت لە لایەن هیزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بریندار کرا
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئۆرمیە کراوە و تا ئەم کاتە زانیارییەکی زیاتر لە دۆخی تەندرووستییەوە لە بەر دەست نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە