سه‌ردانى لۆدریان، به یه‌كه‌م سه‌ردانى به‌رپرسێكى ئه‌وروپى داده‌نرێت كه به‌شدارى له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و ئه‌مریكا كردبێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 ئادارى 2018، جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته تارانى پایته‌ختى ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران گفتوگۆى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات.
هه‌روه‌ها گفتوگۆى ئه‌وه كراوه كه ئێران سنورداریه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كییه ئهتۆمیهكانى بدات.
په‌پێى هه‌واڵێكى فرانس 24، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران سه‌باره‌ت به مووشه‌كه بالیستییه‌كان و ڕۆڵى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و قه‌یرانى سووریا و بارودۆخى مرۆیى به تایبه‌ت باس كراون، هه‌روه‌ها به راشكاوانه گفتوگۆى كردووه سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ى كه ئێران به‌شدارى و ڕۆڵى تیدا ده‌بینێ هه‌روه‌ك (یه‌مه‌ن و لیبیا و عێراق).
لۆدریان وتى: ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان ئه‌مریكا و خۆیان نه‌بێت و ههۆڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان نه‌دات، مه‌ترسی سزاى نوێ ده‌خاته سه‌ر خۆى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە