پەیامی کورد ... دوو کۆڵبەری خەڵکی چالدێران بە هۆی ون کردنی ڕێگا لە سنوورەکانی باکووری کوردستان و چالدێران ڕەق هەڵاتن و کۆڵبەرێکی دیکەش تووشی سەرمابردوویی بووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک دوێنێ ڕۆژی هەینی " ١ی مارسی ٢٠١٩ "، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران کە چەند ڕۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەری ونبووبوو، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە ڕەق هەڵاتوون ” فەرهاد نەقشی“ تەمەن ٢١ و "تاهیر ئەدیبی" خەڵکی گوندی ”عیسا گولیک“ ڕاگەێندراوە.
هەروەها ، کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ”بێهزاد خەلیلی“ تووشی سەرما بردوویی بووە و ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
بێهزاد خەلیلی هاوینی ئەمساڵ جاریکی دیکەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە