پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ١٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.
بەپێی راگەێندراوێكی وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێم، لە كۆی ٤٧٧ پشكنین، ئەنجامی پشكنینی ١٠ كەس ئەرێنی بووە و دەركەوتوە هەڵگری ڤیرووسی كۆرۆنان.
روونیشیكردوەتەوە، چوار لەو تووشبوانە لە هەولێرن، یەك لە سلێمانی و پێنجیان لە دهۆكن.
دەقی راگەێندراوەكە
ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٩)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندرووستی بۆ كەڕەنتین كردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤیرووسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. كەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥١٤٤) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٥١) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٧٠٠) لە هەولێر، (٢٧٥) لە سلێمانی، (٥٦٦) لە دهۆك، (٤٢) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٩) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە كۆیە وە (٣٤٩٣) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٩٤) هاوڵاتی.
2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٤٧٧) پشكنین كراوە، (٣١١) هەولێر، (٩٩) سلێمانی، (٦٧) دهۆك.
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ، كە (١) ئافرەت تەمەن (٢٨) ساڵ و (٣) گەنچ تەمەنیان (١٥)، (١٨)، (٢٦) ساڵ كە بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، كە ئافرەتێكی تەمەن (٥٦) ساڵ بەركەوتەی تووشبووی پێشووە.
• پارێزگای دهۆك (٥) پۆزەتیڤ، كە هەموویان یەك خێزانن (١) پیاو تەمەن (٤٥) ساڵ كە لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، (١) ئافرەت تەمەن (٣٩) ساڵ، (٢) گەنج تەمەنیان (١٤)، (١٣) ساڵ، (١) منداڵ تەمەن (٥) ساڵ.
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١١٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٣٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٧ی ئازاری٢٠٢٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە