تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد دۆزرایەوە

تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد دۆزرایەوە

پەیامی کورد ... تەرمی پێنج کۆڵبەری کورد دۆزرایەوە

 

دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە بە هۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لە دەستدا، تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە گیان لە دەستدانی پێنج کۆڵبەری خەڵکی گوندی ”کوران“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە سەرئەنجام تەرمەکانیان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان (٢٥ ژانویه) لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ زێدەکەیان.

 

ناسنامەی ئەو پێنج کۆڵبەرەی کە یەکێکیان تەمەنی ١٨ ساڵە ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فرات خودایی کوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی کوڕی سادق یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان ڕاگەیەندراوە.

 

یەکێک دانیشتوانی گوندی کوران دوێنێ وتبووی: ”لەماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی ئێران هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئەو بنەماڵانەیان نەکردووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیاش هەڕەشەی تەقە کردنیان لەو خەڵکەی کردووە کە بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکان ڕوویان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە.“

 

ئەو پێنج کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢١) لە گوندی دریشک سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە و گیانیان لە دەست دا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە