پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی و شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی کۆ بوونەوە
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/3/2022، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحمود حوسێن العکیلی کرد و لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان سەرکۆنەی پەلاماری مووشەکیی سەر شاری هەولێریان کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق و تێکدانی سەقامگیری وەسفیان کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە