بەپەلە ... ئیسرائیل گەورەترین کارگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێران بۆمباران کرد

بەپەلە   ...   ئیسرائیل گەورەترین کارگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێران بۆمباران کرد

پەیامی کورد     ...     ئیسرائیل گەورەترین کارگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێرانی بۆمباران کرد 

بە پێی زانیارییەکانی ئێدی کۆهن شرۆڤەکاری سیاسی بەناوبانگی ئیسرائیلی بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی هەواڵگری ڕایگەیاند : ئیسرائیل گەورەترین کارگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئێران بۆمباران و وێران کردووە . 

دوا بە دوای ئەم ڕووداوە ئێران داوا لە کارناسانی پرۆفێشناڵی ڕووسی دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پاشهاتەکانی بەرامبەر بە پیسبوونی ژینگە بە ڕادیۆ ئەکتیڤ سەردانی ئێران بکەن 

هەر لەم هەواڵەدا جێگای ئاماژەدانە کە ئەمە سێهەمین ڕووداو و تەقینەوەیەی کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە ئێران ڕوودەدات و ئەم جارە تەقینەوەی ڕادیۆ ئەکتیڤ ی نەتەنزی " ئێسفەهان " ە کە ئێدی کۆهن نووسەر و شرۆڤەکاری بەناوبانگی ئیسرائیلی ١٥ کاتژمێر پێش ئێستا نووسی ئیسرائیل گەورەتەرین کارگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئێران تەقاندەوە 

هەروەها دواتر ئەمڕۆ سەر لە بەیانی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئەم هەواڵەی بە فەرمی ڕاگەیاندووە . بەهروز كەمالوەندی ووتەبێژی دەستەی ووزەی ئەتۆمی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە باڵەخانەیەك، كە دەكەوێتە نێو ئەو ڕووبەرەی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز-ی لێیە و سەر بە وێستگەكەیە، تەقینەوەیەك روویداوە. و پسپۆڕانی وڵاتەكەش دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی تەقینەوەكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە