تەندروستیی هەرێمی: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

تەندروستیی هەرێمی: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

پەیامی کورد … تەندروستیی هەرێمی: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی”.

 

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بە ڕێژەیەکی بەرچاو”.

 

لە فەرمانە وەزارییەكەی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، “پشكنینی كۆرۆنا لە نۆڕینگەكانی ڕاوێژكاریی كەرتی حكومی دوای دەوام لە ٦٠ هەزار دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ ٤٠ هەزار دینار”.

 

“هەروەها لە كەرتی تایبەتیش لە ٩٠ هەزار دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ ٥٠ هەزار دینار”، وەك تەندروستیی هەرێم فەرمانی پێكردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە